٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٥:٣٢
گرتوخانەیەکی نھێنی له موسڵ دوزایەوە

ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لەناو شاری موسڵ گرتوخانەیەکی نھێنی و زیاتر لە سەد پارچە شوێنەوار دەدۆزنەوە، بەھۆی شەڕو بۆردومانەکانیشەوە زیاتر لەسەد چەکداری داعش کوژراون.

ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لەناو شاری موسڵ گرتوخانەیەکی نھێنی و زیاتر لە سەد پارچە شوێنەوار دەدۆزنەوە، بەھۆی شەڕو بۆردومانەکانیشەوە زیاتر لەسەد چەکداری داعش کوژراون.

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگ سەر بەوەزارەتی بەرگری عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە لەناوچەی زراعی خۆرھەڵاتی موسڵ زیاتر لەسەد پارچە شوێنەواریان دۆزیوەتەوە کەمێژووەکەیان بۆ سەردەمی ئیسلام و ئاشورییەکان دەگەڕێتەوە کەپێشتر لەلایەن چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعشەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ڕاشیگەیاندوە، ھێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری عیراق لەگەڕەکی موھەندسین لەکاتی گەڕان و پشکنیندا گرتوخانەیەکی نھێنی داعشیان لەناو خانوویەکی سێ نھۆمیدا دۆزیتەوەو کەچەندین کەرەستەی ئەشکەنجەدانی تێدابووە.

لەلایەکی تریشەوە دەزگای ھەواڵگری سەربازی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی زیاتر لە سەدو ھەشت چەکداری داعشی لەناوچە جیاجیاکانی شاری موسڵ ڕاگەیاند لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و عیراق.

ھاوکات بەپێ سەرچاوە سەربازییەکان لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ تا رزگارکردنەوەی بەشی راستی موسڵ نزیکەی “٣” ھەزارو (٣٠٠) تیرۆریستی داعش کوژراون.